کاروان خەباتی لە هەواری شارەوە بۆ 964: دڵخۆشم کە لە نزیکەوە هەوادارانم دەبینم
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، ئاهەنگێکی گەورەی گۆرانی و موزیک لە شانۆیی رۆمانی لە پارکی هەواری شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێ، کاروان خەباتیش بە گۆرانییەکانی دەیانخاتە شایی و هەڵپەڕکێ.
کاروان خەباتی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، دەستخۆشییەکی زۆر لە رێکخەرانی ئەم ئاهەنگە دەکەم کە لەم رۆژانەی جەژندا توانیویانە کاتێکی خۆش بۆ هاوڵاتیان فەراهەم بکەن، بێگومان زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم ژمارەیەکی هێندە زۆری هاوڵاتیان لێرە ئامادەن و دەرفەتێک بوو بۆ من کە هەوادارانم لە نزیکەوە ببینم.
هاوکات هەر بەبۆنەی جەژنەوە گۆرانیەکی تایبەتی پێشکەش بە مایکی ئێمە کرد.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح