قایمقام: چاوێكمان له‌سه‌ریانه‌

كه‌موكوڕی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى پشده‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ناوه‌ندى قه‌زاى پشده‌ر، قایمقام لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی برده‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى خوێندكاران و هه‌رچی كه‌موكوڕى هه‌بوو پێی ده‌ستنیشان كردن، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بكه‌ن، قایمقام ده‌ڵێت “به‌رده‌وام چاوێكمان له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ ناوخۆییانه‌یه‌”.

ئه‌بوبه‌کر بایز قایمقامی قەزای پشدەر به‌ 964ـى وت، لەگەڵ هەریەکە لە بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا و لێپرسراوی بنکەی بەرگری شارستانی سەردانی بەشەناوخۆیی خوێندکاران و کەمپەسی زانکۆى راپه‌ڕینیان کردووه‌، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کێشە و کەموکورییەکان.

وتیشی “له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان كه‌موكوڕى له‌ سستمى كاره‌با و ئاو هه‌بوو و رامانسپاردن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بكرێن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له‌ ئه‌گه‌رى دروستبوونى هه‌ر رووداوێك، له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و كه‌مپه‌سی زانكۆكه‌ ده‌روازه‌ى باش بۆ خۆرزگاركردن هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر چاودێریان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له‌و شوێنانه‌ نه‌مێنێت.

قایمقامی پشده‌ر، روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام چاودێری و سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن و وایانكردووه‌ به‌ر له‌ روودانى هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو بگرن.

دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ته‌واوى ئه‌م شوێنانه‌ له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراون و وتیشی “ده‌مانه‌وێت مامۆستا و خوێندكارانمان له‌و شوێنانه‌ سه‌لامه‌ت بن”.

بەشەناوخۆییەکانى کۆلێژی پزیشکی زانکۆى گه‌رمیان ده‌ر...

بەشەناوخۆییەکانى کۆلێژی پزیشکی زانکۆى گه‌رمیان ده‌رمانڕێژ كران