ڤیدیۆیەکی تایبەت ببینە

ئاسایشی سلێمانی: دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ بریندار ده‌ستگیر كران

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كه‌مێك پێش ئێستا دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی، رایگه‌یاند، دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌ برینداری ده‌ستگیر كرد، دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌.

ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت، “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، ئه‌مڕۆ 19.12.2023دوای چاودێریکردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر، کە پێشینەی تاوانیان هەبووە و لە کاتی مامەڵە کردنیان بە مادەی کریستاڵ، هێزەکانی ئاسایش هەوڵی دەستگیرکردنیان دەدەن و تۆمەتباران بە بۆمبی دەستی و چەکی جۆری دەمانچە رووبەڕووی هێزەکانمان بوونه‌وه‌ و هەوڵی راكردنیان دا
، بەڵام لەئەنجامدا هێزەکانی ئاسایش هەردوو تۆمەتباریان بە برینداری دەستگیر كرد.

ئاسایش شوێنی رووداوه‌كه‌ و ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تباره‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێن ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی زیاتر لە یه‌ك کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵدا گرتووه‌.

سێ تۆمەتبار به‌ سێ جۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

سێ تۆمەتبار به‌ سێ جۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران