"کاری هونەری وەستاوە"

 نەرمین کاوانی: پارچەیەکم رواندزییە و پارچەیەکم سلێمانییە

ئاکام غەفور- سۆران

نەرمین کاوانی، هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی هاتووەتەوە زێدی دایکی و دەڵێت، من دوو بەشم و بەشێکم سلێمانییە بەشەکەی تریشم رواندزییە و ساڵانە سەردانی دەکەین.

نەرمین کاوان بۆ مایکی 964 لە رواندز وتی، هەمیشە لەگەڵ خێزانەکەم سەردانی دەکەین، سروشتێکی خۆشی هەیە و بۆ ئێمە نیشتمانە، بەڵام بە خۆشەویستی دایکمەوە سەردانی دەکەین و زاراوەکەشی کەمێکی لێدەزانم.

دەربارەی کاری هونەری دەڵێت، کاری هونەری بە هەموو جۆرێک وەستاوە و هیچمان نەماوە و ناشمەوێت مێژووەکەم بە کاری خراپ بشێوێنم.

نەرمین کاوانی یەکێک بوو لەو خانمانەی شێرپەنجەی تێپەڕاند و وەک خۆشی باسی دەکات، هەر کاتی وەرگرتنی کیمیایی و چارەسەر، پلانی کاری هونەری بۆ ئەو نەخۆشیە هەبووە، بەڵام کەس دەرگای بۆ نەکردووەتەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح