پاش 17 ساڵ
دەستەیەکی نوێ بۆ کۆمەڵەی داکۆکی لە مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکران
964+
ئەحمەد مسەفا
لە یەکەمین کۆنگرەی خۆیدا کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەستەیەکی حەوت کەسی دیاریکرد و سەرۆکی کۆمەڵەکەش پاش 17 ساڵ کارکردن دەستی لەکارکێشایەوە.
کۆنگرەکە رۆژی شەممە 16.12.2023 لە سلێمانی کارەکانی دەستپێکرد، بەپێی پەیڕەو دەکرێت 130 خاوەن مۆلیدە و بە بەشداری نوێنەرایەتی رێکخراوەکان، ئاسایشی ئابووری و لیژنەکانی چاودێری دەستەی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی خاوەن مۆلیدەکانی سلێمانی گرێ بدرێ.
بە گوێرەی سۆراغی 964 لە کۆنگرەکەدا، تارق سەمین کە ماوەی 17 ساڵ، سەرۆکی کۆمەڵەکە بووە دەستی لە کارکێشاوەتەوە، پاش گفتوگۆکردن لەسەر ناوەڕۆکی رەشنوسی پەیرەوی ناوخۆی کۆمەڵەکە، دەستەیەکی نوێی حەوت کەسی کە دوو کەسیان دەبنە کارگێڕ، بە رێککەوتن دیاریکراون.
ناوەکان؛
– عوسمان محەمەد حەسەن
– فازڵ سەعید حەسەن
– نەبەز مەجید ئەحمەد
– ئارام رەحیم ساڵەح
– یاسین مەحمود محەمەد
– ئیسماعیل محەمەد قادر
– هێمن خەلیل حەسەن
تارق سەمین، سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان ئەوەی بە 964 وت، “لە کۆبوونەوەکەدا خۆم دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشکردووە”، بڕیارە پاش کۆنگرەکە لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆک و کارگێڕانی سەرۆک بۆ کۆمەڵەکە لە نێوان ئەو حەوت کەسەدا دابنرێن.