چوبووە ریزی میوەكان
تەماتە بوو بە تۆڵەکە و نرخەکەی ڕما
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ناسەقامگیری و بارودۆخی ئەمنی وڵاتانی دراوسێ و تایبەت ئێران، نرخی تەماتەی فڕاندە ئاسمان، بەشێوەیەك لەبەر نرخە زۆرەكەی لە ریزی سەوزە نەمابوو، بە نرخی کۆ یەک کیلۆی تا دوو هەزار دینار رۆشت.
بەڵام، ئەمڕۆ هەر كیلۆیەك هەزار و 200 دیناری لێ بووەتەوە.
كامەران ئەحمەد ماوەی 32 ساڵە بەتایبەت كاری كڕین و فرۆشتنی تەماتە دەكات بۆ 964 وتی، پێراگەیشتنی تەماتەی خۆمانە و هاتنی تەماتە لە ئێرانەوە وایكرد، نرخ كەمببێتەوە ئەگینا پێشتر، بە دوو هەزار دینار مامەڵەمان پێوەدەكرد.
بەڵام ئەمڕۆ شەممە 25.4.2026، لە 600 دینارەوە دەستی پێكردووە بۆ هەر كیلۆیەك 1250 زیاتری لێ بووەتەوە.
فەرمان بابۆل فرۆشیاری تەماتەیە بە 964ی وت، تەماتە زۆر هاتووەتە بازاڕەوە و بازرگانەكانی تەماتە بەو نرخەی ئێستا لەزەرەردان، ئێستا بازرگان بە 1000 زیاتر لەسەر خۆیەتی هەر کیلۆیەک تەماتە کڕیویەتی، ئێستا زۆر هاتووەتە بازار و بەناچاری بە 650 دەیفرۆشنەوە.
ئەمرۆ شەممە 25.4.2026 رەجەب عەزیز ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر بۆ 964 باسی لەوەکرد، تەماتە دابەزینی باشی بەخۆیەوە بینیوە، هاتنی تەماتەی ئێرانی و پێراگەیشتنی بڕێك تەماتەی خۆمانە نرخەكانی هێناوەتە خوار و هەفتەیەكی تر نرخی دێتە خوار 600 دیناریش.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا