لە چۆمان بووە

بۆ هەڵگرتنەوی مینێک چوون 13 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگییان دۆزیەوە

964+

فەهمی نەبی

دەزگای گشتی کاروباری مین رایگەیاندووە، دوای بەدواداچوونیان بۆ وێنەی مینێک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتووە مینەکە لە سنووری قەزای چۆمانە دوای ئەوەی تیمەکانی مین هەڵگرەوە دەچنە ئەو شوێنە 13 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دیکەیان دۆزیوەتەوە.

ئەو تیمەی دەزگای مین دوێنێ پێنجشەممە ئەو ژمارە مینەیان دۆزیەوەتەوە دەڵێن، “کاتێک تیمەکانمان چوونەتە شوێنەکە دەرکەوتووە کێڵگەی مینە و تابلۆی نیشانەی مین دانراوە، بەڵام بەهۆی بارانەوە ئەو مینە خزابوو، کێلەگەکە پێشوترە تۆمارکراوە و پلان هەیە پاکسازی بۆ بکرێت”.

دەزگای مین ئەوەش دەڵێن، کاتێک بۆ هەڵگرتنەوەی ئەو مینە رۆیشتوون، 13 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگییان لە گوندی ئێنێی قەزای چۆمان دۆزیەوەتەوە و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ کۆگاکانی دەزگای مین.

“لە هەرشوێنێک مین یان پاشماوەی جەنگیت بینی پەیوەندی بە هێڵی گەرمی دەزگای مین 182 بکەن” ئەمە ئاگاداری دەزگای گشتی کاروباری مینە.

بەپێی ئه‌و داتایانه‌ى كه‌ حکومەت لەمانگی ئابی ئەمساڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لەماوەی چوار ساڵدا، دوو ملیۆن و 41 هەزار و 854 مەتر دوجا زەوی پاککراوەتەوە و ژمارەى کێڵگەى پاککراوى مین 49 کێڵگە بووە، ژمارەى مینی دژەکەسیی لەناوبراو سێ هەزار و 648 مین و مینی دژەتانکی لەناوبراو هه‌شت مین بووە. هەروەها ژمارەى پارچەى تەقەمەنی لەناوبراو 23 هەزار و 415 تەقەمەنی بووە.

پێنج ملیۆن مەتر دوجا زەوی هه‌رێم لە مین پاککراوەتەوە

پێنج ملیۆن مەتر دوجا زەوی هه‌رێم لە مین پاککراوەتەوە