خۆی دەچێتە بەشە ناوخۆییەکان
سەرتاشێکی شارەزوور بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی بەخۆڕایی قژ دەتاشێت
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
گەنجێکی شارەزوور کە پیشەی سەرتاشیە، بڕیاریداوە بۆ ئەو خوێندکارانەی لە بەشە ناوخۆین بەخۆڕایی سەرتاشیان بۆ بکات.
ئەو گەنجە دەڵێت، تەنانەت ئەگەر تەلەفونم بۆ بکەن خۆم دەچمە بەشە ناوخۆییەکان و قژیان بۆ چاک دەکەم.
گەنجە سەرتاشەکەی شارەزووە دەڵێت بەنیازم بۆ چەند توژێکی دیکە ئەو کارە جێبەجێ بکەم.