عێراق

سەرۆک وەزیرانی نوێ دەستبەکار بوو

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ شەممە 16.5.2026 عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە فەرمی ئەرکەکانی وەک سەرۆکی حکومەت و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان وەرگرت.

فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیاندنی رۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، “عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی رێوڕەسمێکدا دەوروتەسلیمی دەسەڵاتی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کرد و بە فەرمی ئەرکەکانی وەک سەرۆکی حکومەت و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان وەرگرت.

عەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقە و بڕیارە تا چوار ساڵی دیکە لە پۆستەکەی بێت و چاوەڕوانی لێ دەکرێت بارودۆخی سیاسی و ئابووری بەرەو پێشەوە ببات.

سەرۆک وەزیرانی نوێ دەستبەکار بوو