لەسەر رێگای نێوان کەلار - کفری
ماتۆڕسوارێک ژێر شۆفڵ کەوت و گیانی لەدەستدا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لەسەر رێگای نێوان کەلار کفری و نزیک گوندی ناساڵح، ماتۆڕسوارێک کەوتەژێر شۆفڵ، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سامان عەلی وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای کەلار بۆ کفری، شۆفڵێک ماتۆڕسکیلێکی شێلاوە، ماتۆڕسوارەکە کە گەنجێک بووە، بەسەختی برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.
گەنجەکە تەمەنی 17 ساڵ بووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و تیمەکانی هاتوچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری