هاوردەی سنە زۆرترین بووە
لە دوو دەروازەی ئێران هەناردەکردن بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
تا مانگی تشرینی دووەمی 2023، بە بڕی 335 ملیۆن دۆلار کاڵا لە دەروازەی باشماخ و سەیرانبەنەوە هاوردەی هەرێم کراوە، جێگری کاروباری بازرگانی سنە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو بڕە دەرخەری ئەوەیە ئەمساڵ بە ڕێژەی 26% هەناردەیان بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە.
ئەوە لە کاتێکدا ساڵی 2022 بەهای هەناردە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ هەرێمی کوردستان 265 ملیۆن دۆلار بووە.
تەها سەمیعی، جێگری کاروباری بازرگانی و پیشەسازی کانگاکانی پارێزگای کوردستان (سنە) بە ئاژانسی فارس نیوز – ی وتووە، پشکی پارێزگای کوردستان(سنە) لەو بڕە هەناردەیەی کە بۆ ئەمساڵ بەشداری کردووە، نزیکەی 738 هەزار تۆنە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو 636 هەزار تۆن بووە.
هەوڵی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران دەدرێت
داتای ئاڵوگۆڕەکە گوزارشتە لە ئاماری دەروازەکانی باشماخ و سەیران بەن، بەکۆی گشتی بەهای کێشی ئەو کاڵایانەی هەناردەکراون بۆ هەرێمی کوردستان هەزار و 630 تۆن بووە، بەتەنیا لە سنە و لە ماوەی ئەمساڵدا بەهای هەناردە سێ ملیار و 479 ملیۆن دۆلار بووە، سنە زۆرترین بەشداری هەبووە.
کەلوپەلە هەناردەکراوەکان بریتی بوون لە چەند جۆرێکی میوە، تەماتە، سەوزەوات، تراکتۆری کشتوکاڵی و ئیسفەنج، زێڕی خاو، ئەلەمنیۆم، ئەیرکۆندیشنەری دوو پارچە و فرە پارچە، پاشماوەی ئاسن.