وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌: رووداوى لێدان له‌ قوتابییه‌كه‌ى كۆیه‌ به‌سه‌رمان تێناپه‌ڕێ

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم دووپاتی كرده‌وه‌، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى له‌ كۆیه‌ له‌ قوتابییه‌كه‌ى داوه‌، به‌سه‌ر ئێمه‌ تێناپه‌ڕێ و لیژنه‌ى تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ دروست كراوه‌.

لەسەر لێدانى فیکەیه‌ك، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک له‌ شاری كۆیه‌ له‌ قوتابییه‌ك ده‌دات و دواتر دەردەکەوێت ئەو کەسەی فیکەکەی لێداوە ئەو قوتابییە نەبووە، بەڕێوەبەرەکە قوتابیەکە دەباتە ژووری خۆی و داوای لێدەکات باسی نەکات، بەڵام دواتر رووداوەکە ئاشکرا دەبێت.

له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ سامان سیوه‌یلی وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ى بۆ +964 دووپات كرده‌وه‌ كه‌ “ئه‌و رووداوه‌ به‌سه‌ر ئێمه‌دا تێناپه‌ڕێ” .

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كۆیه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر دروستكراوه‌، وتیشی “چاوه‌ڕێى كارى ئه‌و لیژنانه‌ ده‌كه‌ین”.

رامیار غازی، ئه‌و قوتابییه‌ى پۆلی پێنجی بنەڕەتیە لە قوتابخانەی کوردستان لە شارۆچکەی کۆیە، دوێنێ دووشه‌ممه‌ 2ى كانوونى دووه‌م لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چیرۆکی ئازاردانی لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی گێڕایەوه‌و
كه‌ مامۆستاکەی بە شەق لێیداوە و خستویەتی بە زەویدا، ئاسەواری لێدانەکەش بە جەستەیەوە دیارە.