سێ به‌ربژێر هه‌ن

كێ مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رده‌گرێت؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی تیمی مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێر، كه‌ پێكهاتبوون له‌ عه‌باس عوبێدی راهێنه‌ر، حوسام فه‌وزی یاریده‌ده‌ری و سه‌ردار محه‌مه‌د راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی، ئێستا سێ راهێنه‌ر به‌ربژێرن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شقی یانه‌ی هه‌ولێر وه‌ربگرن، ئه‌وانیش عه‌بدولغه‌نی شه‌هد، حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر و قه‌حتان جسه‌یر.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی هه‌ولێر به‌ 964ی راگه‌یاند، عه‌بدولغه‌نی شه‌هد نزیكترین به‌ربژێره‌ بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌كه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ بارودۆخێكی خراپدایه‌ و له‌ هه‌شت یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، ته‌نیا حه‌وت خاڵی هه‌یه‌.

بڕیاره‌ له‌ یاریی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووش، كه‌ له‌ به‌سڕه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی مینا یاریی ده‌كات، عه‌بدولقادر حوسێن به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی مه‌شقی تیپه‌كه‌ وه‌ربگرێت.

شه‌وی رابردوو راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر و دوو له‌ یاریده‌ده‌ره‌كانی به‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی، ده‌ستیان له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ كێشایه‌وه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبوك راسته‌وخۆ سوپاسی ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، ئه‌مه‌ش مانای قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌ فه‌رمی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی له‌ كار...

به‌ فه‌رمی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌