سلێمانی
شۆفێرێكی تاكسی جانتایەكی پڕ پارە و ئاڵتونی بۆ خاوەنەكەی گەڕاندەوە
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لەهەڵوێستێكی ژیرانە، شۆفێرێكی تاكسی لە سلێمانی و جانتایەك ئاڵتون و مۆبایل و بڕێك پارەی سەرنشینێكی گەڕاندوەتەوە بۆ خاوەنەكەی كە لە ئۆتۆمبێلەكەیدا جێماوە.
ئەو شۆفێرە، سەرنشینەكەی لە گەڕەكی بەكرەجۆ وە گواستووەتەوە بۆ فاملی مۆڵ و تاوەكو كاتژمێر 12:00ی شەو چاوەڕێی كردووە خاوەنەكەی بگەڕێتەوە هەمان شوێنی ئەوکاتەی لەگەڵی سەركەوتووە تا جانتاكەی پێ بداتەوە.
محەمەد جەعفەر، شۆفێری تاكسییەكەیە و بە 964ی وت، كارەكەم لە پێناو خودا كردووە و پارەی هیچ كەسێك بەكەسێكیتر حەڵاڵ نییە و چاوەڕێی سەرنشینەكەم كرد لەو شوێنەی كە سەركەوتبوو لە گەڵما تاوەكو گەڕایەوە و كاتێك بینیمی زۆر هەستێكی خۆشی هەبوو، فەرمووی پارەشی كردموو قبوڵم نەكرد.
وتیشی، نەمزانی بڕی پارە و ئاڵتونەكە چەند بوو، چونكە لەناو جانتایەك بوو نەمویست بیكەمەوە، ژنەكە باوەڕی بەچاوەكانی خۆی نەكردووە كاتێك بەیەك گەیشتونەتەوە و پارەكەی تەسلیم كردووەتەوە.
وەک محەمەد دەیگێڕێتەوە، كاتێك جانتاكەی بۆ خاوەنەكەی گەڕاندووەتەوە، هەستێكی ئەوەندە خۆشی هەبووە وەسف ناكرێت و پارەكەیشی ببردایە، وەک ئێستا خۆشحاڵی نەدەکرد.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا