هەموو ناوچەکان لە خانەی سییەکاندان

جەوەکە فێنک و خۆشە بەڵام سبەی گەرماکە کەمێک بەتینتر دەبێ

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ جەوەکە فێنک دەبێ، پلەی گەرما لە هەموو ناوچەکانی کوردستان لە خانەی سییەکان دایە، بەڵام سبەی کەمێک گەرمی دەکاتەوە و لە گەرمیان دەچێتەوە 40 پلەی سیلیزی.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 9.9.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لە کاتەکانی ئێوارەدا.

تینی گەرماکەش تاڕادەیەک هاوشێوەی دوێنێ دەبێ و کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ.

بەڵام بۆ سبەی پێنجشەممە پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە و لە گەرمیان کە وەک هەمیشە بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت، دەچێتەوە 40 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 36 پلەی سیلیزی

پیرمام: 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 35 پلەی سیلیزی

دهۆک: 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 36 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی