حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆ

ناتەنیاهۆ: بەیروت دەکەینە غەزە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند: بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە ژمارەی کوژراوانی غەزە لانی کەم گەیشتووەتە 17 هەزار و 700 کەس، لانی کەم 48780 کەسیش برینداربوون.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل لەزاری گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە رایگەیاند: مەزەندە دەکرێت هەتا دوو مانگی تر شەڕ بە چڕی لە غەزە بەردەوام بێت.

شەوی رابردوو بە سەدان ئیسرائیلی لە گۆڕەپانێکی بەناوبانگی تەلئەبیب کۆبوونەوەو داوایانکرد حکومەتی ئیسرائیل دیلەکانیان لەلای حەماس بگەڕێنێتەوەو خەمساردی نەکات.

ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی تر هەڕەشەکانی بۆ سەر لوبنان دووپاتکردەوەو وتی ئەگەر حیزبوڵا بڕیار بدات شەڕمان لەگەڵ بکات، ئەوا بەیروت وەک غەزە لێدەکەین.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رەزامەندی نیشاندا بۆ ئەوەی بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار موشەکی تانک بە ئیسرائیل بفرۆشرێت، بۆ ئەوەی لەشەڕەکەی لەگەڵ حەماس بەکاری بهێنێت.

بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: ئێستا دەتوانم پێتان بڵێم هیچ شوێنێک نەماوە لە غەزە سەلامەت بێت، 449 دامەزراوەی تەندروستی لە غەزەو کەرتی خۆرئاوا کراونەتە ئامانج.

فەلەستین: ئیسرائیل ئاگربەستی شکاندووە

فەلەستین: ئیسرائیل ئاگربەستی شکاندووە