لە کوردستان و عێراقەوە

100 گەشتی ئاسمانی بۆ حاجیانی ئەمساڵ دابینکرا

964+

ئەحمەد مستەفا

پلانی گواستنەوەی حاجیانی بۆ ئەمساڵ بە 100 گەشتی ئاسمانی دەستپێدەکات، بڕیاردراوە سەرجەم حاجییان بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەکانەوە بەرەو وڵاتی سعودیە بگوێزرێنەوە.

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر، سلێمانی، بەغدا، نەجەف و بەسڕەوە دەستپێدەکەن، و ئاراستەی گەشتەکانیش بەرەو فڕۆکەخانەکانی مەدینە و جەددە دەبێت لە وڵاتی سعودیە.

بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق مەیسەم سافی رایگەیاندووە، بۆ گواستنەوەی حاجییان 100 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراون.

ئەم پرۆسەیە ماوەی 17 رۆژ دەخایەنێت و لە چوارچێوەی سیستمێکی رێکخراودایە بۆ کەمکردنەوەی کاتی چاوەڕوانی حاجیانن. بەگوێرەی پلانەکە، رۆژانە چوار گەشت ئەنجام دەدرێن و لە کاتی پێویستدا ژمارەکە بۆ پێنج تا حەوت گەشتی رۆژانە زیاد دەکرێت.

"لەرێگای وشکانییەوە" یەکەم کاروانی حاجیان لە کەرکوکەوە بەرەو سعودیا بەڕێکەوتن

"حاجیانی کوردستان بە فڕۆکە گەشت دەکەن"