هەواڵەکان
پێشمەرگە هەروا دانانیشێ و تا ناوەڕاستی ئەمساڵیش تەواوی هەولێر دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری
ژووری هەواڵ
“ئێمە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە نالەبارە، دانمان بە خۆماندا گرتووە، بەڵام ئەگەر حکومەتی فیدراڵ هەر وا بێ هەڵوێست بێت ناچار دەبین و هەڵوێستی دیکەمان دەبێت”.
ئیتر تەواوی پایتەخت و دەوربەری بەردەوام رووناک دەبن، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ لە 100%ی سنووری پارێزگای هەولێر دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، لەئێستاشدا 85%ی سنووری پارێزگاکە سوودمەندی کارەبای 24 کاتژمێرین.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ئاگایان لە باڵندە فلامینگۆکان بووە کە چەند رۆژی رابردوو دەرکەوتن و بەڕێوەبەرەکەیان دەڵێ، وەک کۆچەری لای زێی بچووک لایان داوە و دواتر رۆشتوون.
ئەو دەڵێ، یەکێک لەو باڵندانە مرداربووەتەوە، بەڵام دەستی ئەنقەست و مرۆڤی تێدا نەبووە.
لە گەڕەکی سەروچاوەی قەزای سۆران، دیاردەیەکی سروشتی دەگمەن و سەرنجڕاکێش بووەتە جێی باسی دانیشتووانەکە، کانیاوێکی بەهێز لە شوێنێک هەڵقوڵاوە کە پێشتر هەرگیز ئاوی لێ نەبووە.