قەرەباڵغیى شەقامەکان کەمدەبێتەوە

2024 ساڵى تەواوبوونى پڕۆژەکانى رێگاوبانە لە سلێمانى

964+
وریا فەتاح

لە ساڵى 2024 دا، سێ پڕۆژەى گرنگىی رێگاوبان لە سلێمانى تەواو دەبن و قەرەباڵغى سەر شەقامەکان کەمدەکه‌نەوە.

ئەمڕۆ هەینى، لە پڕۆژەى یەکتربڕى ئارام قیرتاوکردنى بڕگەى بازنەى مەلیک مەحمود بۆ شەقامى عەلوەکۆنەکە، دەستیپێکرد.
بە وتەى، زەردەشت رەفیق وتەبێژى شارەوانیى سلێمانى بۆ 964، “کارەکانى پڕۆژەکە زۆر بە باشى رۆیشتووە و زۆرینەى بڕگەکانیش تەواو بوون، بە تەواوبوونیشى هاتوچۆى رۆژهەڵاتى سلێمانى بۆ سەنتەرى شار ئاسان دەکات.

هەرچەندە، رۆژى 30.8.2022، بە تێچووى زیاتر لە حەوت ملیار دینار دەست به‌ كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ كرا و بڕیار بوو رۆژى 30.8.2023، تەواو بکرێت، بەڵام وتەبێژى شارەوانیى سلێمانى دەڵێت: زۆر جار رەوشى کەشوهەوا رێگر بووە لە ئەنجامدانى کارەکان لە پڕۆژەکاندا.

زەردەشت رەفیق دەشڵێت: رۆژێکى دیاریکراو نییە بۆ تەواو بوونى پڕۆژەکە، بەڵام لە سەرەتاى 2024 پڕۆژەکە تەواو دەبێت و هەر لەو ساڵەشدا پڕۆژەى یەکتربڕى بەختیارى و ئەندەرپاسى فاروق، تەواو دەکرێن.

لە بەردەم نەخۆشخانەی شار و گوندی ئەڵمانی داوای بەرزە پ...

لە بەردەم نەخۆشخانەی شار و گوندی ئەڵمانی داوای بەرزە پرد دەکرێ