عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق – وێنە؛ ئەرشیف
دوای هێرشەکانی ئەمڕۆ
زەیدی سەردانەکەی بۆ سعودیە هەڵوەشاندەوە
شۆڕش قادری
دوای هێرشەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا و سعودیە، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ ریاز هەڵوەشاندەوە.
کەناڵی عەرەبیە لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 29.7.2026 عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانە فەرمیەکەی بۆ سعودیە داوە کە قەراربوو سبەی ئەنجام بدرێت.
ئەمەش دوای هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی هێزەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا و چەند شوێنێکی دیکەی عێراق دێت، کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ئەنجام دران.
بەپێی دواین ئاماری دەستەی حەشدی شەعبی، لەو هێرشانەدا لانیکەم 20 چەکدار کوژراون و زیاتر لە 30ـی دیکەش بریندارن.