چەند قالبێکی زیڕ دەردەکەون. وێنە:WaveFX
گەیشتە بەرزترین ئاست
نرخى زێڕ بازێکى مێژوییدا
964+
وریا فەتاح
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕدا ئۆنسەیەک زێڕ بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و گەیشتە 2,148 دۆلار.
بەرزبوونەوەکە دواى لێدوانى جیرۆم پاوڵ، سەرۆکى بانکى یەدەگى فیدراڵى ئەمەریکا دێت بەوەى کە وتبووى بانکەکەیان لە سەرەتاى ساڵى داهاتووەوە پلانى هەیە بۆ کەمکردنەوەى رێژەى سوو.
بازاڕەکان، لێدوانەکەى پاوڵیان وەک ئەوە بینى کە بەرەو کەمکردنەوەى دراو دەڕۆن، بۆیە زێڕ هەنگاوێکى گەورە دەنێت لە بەرزبوونەوە.
شارەزایانى ئابورى پێیان وایە، ساڵى داهاتوو نرخى زێر دەگاتە بەرزترین ئاستى پێوانەیى و پێشبینى دەکەن لە سەرووى 2000 دۆرلارەوە بمێنێتەوە، هەموو ئەمانەش بەهۆى دۆخى سیاسى و لاوازبونى دۆلار و ئەگەرى کەمکردنەوەى رێژەى سووەیە.