هۆکاری ناسەقامگیری نرخی نەوت چییە؟

نرخی نەوت گۆرانکاریەکی نوێی تۆمارکرد

ژووری هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستن چەند سەنتێک بەرز بووەوە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بە 81 دۆلار و 54 سەنتە.

دوێنێ لە کاتی داخستن نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 81 دۆلار و 42 سەنت بووە، بەراوردی نرخی ئەمڕۆ لەگەڵ دوێنێ تەنیا ٪0.17 بووە.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سوکی تەکساس بە 76 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی زێریش تا ڕادەیەک بەرزبووەتەوە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 993 دۆلارە، بەراورد بە دوێنێ ٪0.03 بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.

هۆکاری ئەم گۆڕانکاریە کەمەی نرخی نەوت بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی ئۆپیک دەگەڕێتەوە کە بۆ 30ی ئەم مانگە دواخراوە.