دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
چوار درۆن بۆ دوو ناوچەی جیاواز
ئاماری هێرشی درۆنی لە 24 کاتژمێری رابردوو بۆ سەر هەرێم بڵاوکرایەوە
توانا نەقی
لە دوێنێوە دوای سەرهەڵدانەوەی گرژی و شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل چەندین درۆنیش ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراوە و دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامارەکانی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری رابردووی بەم شێوەیە بڵاوکردووەتەوە، کاتژمێر 12:20 خولەکی شەوی
دووشەممە 8.6.2026 دوو درۆن لەنزیک فەرماندەیی هێزەکانی 70 لە سلێمانی کەوتوونەتە خوارەوە.
هەروەها کاتژمێر (2:20 بۆ 2:30 خولەکی دوای نیوەڕۆی بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر شاری کۆیە – کەمپی پەنابەران.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی روونکردووەتەوە، لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.