داوای تێستی وەرزی کردووە

پارێزگاری هەولێر: لە پێدانی کارەبای نیشتیمانی ستەم لە هەولێر دەکرێت

964+

فەهمی نەبی

چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی لە هەولێر کەمبووەتەوە و ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر وتی، ئەوە ستەمە لە هەولێر دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەکاتی کردنەوەی پیشانگایەکی بەروبوم و کەلوپەلە خۆماڵیەکان ئەمەی وت، “ستەم لە هەولێر دەكرێت و كارەبای كەمتری پێ‌ دەدرێت، بۆیە داواكارین پێداچوونەوە بكرێت”.

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بەهۆی ئەم کەمبوونەوەیە خەڵکی هەولێر پارەی زیاتر بە کارەبای مۆلیدە دەدات.

ساڵانە وەزارەتی کارەبا تێستی کارەبای نیشتیمانی دەکات بۆ ئەوەی بزانرێت هەر شارێک چەندی پێویستە و بڕی دیاریکراوی بۆ دادەنرێت، ئومێد خۆشناو داوای لە وەزیری کارەبا کردووە ئەو تیستە لەبری ئەوەی ساڵانە بکرێت، بکرێتە وەرزی و هەموو سێ مانگ جارێک بکرێت.

دوێنێ 964 بەدواداچونێکی بۆ کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی کردووە، لەماوەی 24 کاتژمێری دوێنێ بەشی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر تەنیا 5 کاتژمێر کارەبایان هەبووە.

وێستگەی غازیی کارەبای هەولێر بە 964یان راگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنان وەک خۆیەتی و کەمینەکردووە هێندە نەبێت، بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلە ساردییە خواستی خەڵک بۆ کارەبا زۆرتر بووە.

هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی چییە؟

هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی چییە؟