دوایارییە

ئه‌مشه‌و ئیتالیا له‌ بەردەم دووڕیانێكی سه‌ختدایه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مشه‌و چاوه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ كۆتاییه‌كانی یۆرۆی 2024، كاتێك كاتژمێر 10:45 خوله‌ك رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا ده‌بێته‌وه‌ له‌ دوایاریی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كان.
ئۆكراینا به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ له‌ وڵاتی خۆی یاریی ناكات، بۆیه‌ یارییه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت.
ئیتالیا و ئۆكراینا هه‌ریه‌كه‌ی 13 خاڵیان هه‌یه‌ و شه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی بلیتی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئینگله‌را به‌ پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت.
ئیتالیا پێویستی به‌ یه‌كسانبوون هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ كۆتاییه‌كانی یۆرۆ له‌ ئه‌ڵمانیا، كه‌ هاوینی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سپالیتی، راهێنه‌ری ئیتالیا پێنج یاریزانی له‌ پێكهاته‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش دۆمینیكۆ بێراردی، ماركو كارنیسیكی، مانوێل لازاری، ئه‌ندریا كامپیاسو و ئه‌ندریا كولبانی.
ئیتالیا براوه‌ی یۆرۆی رابردووه‌، به‌ڵام له‌ مۆندیالی رابردوو به‌شداریی نه‌كرد، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و بدۆڕێت، ده‌بێته‌ شكستێكی گه‌وره‌ بۆ ئازوری.

یارییەکانی ئەمشەو:

گه‌ڕی هه‌شته‌م

ئۆكراینا – ئیتالیا 10:45
مه‌كدۆنیای باكوور – ئینگلته‌را 10:45
چیك – مۆڵدۆڤا 10:45
ئه‌لبانیا – دوورگه‌كانی فارۆ 10:45
ئێرله‌ندای باكوور – دانیمارك 10:45
سلۆڤینیا – كازاخستان 10:45
سان مارینۆ – فینلاند 10:45

ئیسپانیا دۆڕا و سویسرا براوە بوو

ئیسپانیا دۆڕا و سویسرا براوە بوو