دیمەنی گوڵە گەنم - وێنە: 964
لە سایلۆی سلێمانی
خاوەنی بیتاقەی ژمارە 350 بۆ وەرگرتنی پارەی گەنم بانگهێشکران
ئەحمەد مستەفا
سایلۆی سلێمانی ئاگاداریی بۆ ئەو جوتیارانە بڵاوکردووەتەوە کە لە وەرزی کشتوکاڵی 2026 گەنمیان رادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، ئەمڕۆ چەکی بانکی دابەش دەکرێ.
بەپێی ئاگادارییەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە 29.11.2026، تەنیا ئەو جوتیارانەی مستەندی ژمارەی بیتاقەکەیان “350”ە، پێویستە سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکانیان.
مەرجەکانی وەرگرتنی چەک:
- خاوەنی گەنمەکە کە ناوی لەسەر مستەندەکەیە، دەبێت خۆی ئامادە بێت.
- ئەگەر خاوەنی گەنم ناتوانێت ئامادە بێت، کەسی جێگرەوە دەبێت بریکارنامەیەکی دادنووسیکراوی پێ بێت.
- کەسی ئامادەبوو دەبێت کارتی نیشتمانیی خۆی پێ بێت.
بە گوێرەی هەمان راگەیەندراو، بەبێ بریکارنامەی دادنووسیکراو، چەک بە کەسی جێگرەوە نادرێت، سایلۆکە داوا لە جوتیاران دەکات، پابەندی رێنماییەکان بن لە کاتی دیاریکراودا بەڵگەنامە پێویستەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێنن.