دوێنێ شەو چی روویدا؟
عەگید کابایێل بوو بە پاڵەوانی جیهان و ئیلهام ئەحمەدیش سوێندی یاسایی خوارد
پەری ساڵح
عەگید کابایێل بوو بە پاڵەوانی جیهان و ئیلهام ئەحمەدیش سوێندی یاسایی خوارد، ئەگەر شەوی رابردوو ئاگاداری رووداوەکان نەبوویت، بە کورتی بزانە لێرە چی روویداوە:
📌شەوی رابردوو لە شاری دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا، بۆکسێنەری بەناوبانگی کورد، عەگید کابایێل توانی بۆ یەکەمجار بەرگری لە پشتێنی پاڵەوانی جیهان بۆ کێشی قورس (WBC) بکات، لە گەڕی دووەمدا دوای ئەوەی هیسای رکابەری تووشی پێکان بوو، توانی یارییەکە بە لێدانی تەکنیکی (TKO) بباتەوە و دوای بردنەوەکەش بە ئاڵای کوردستانەوە ئاهەنگی گێڕا و وتی؛ بژی کورد کوردستان.
📌دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان: سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەوە دەکەن، بۆری نەوتی قاچاغ لە دەروازەی پەروێزخان لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە دۆزراوەتەوە
📌یانەی نەورۆز لەگەڵ کارەبای 17ـەهەمینی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە گۆلێک یەکسان بوو و نەیتوانی لە یاریگای خۆی بیباتەوە و جیاوازییەکە لەگەڵ گەرمەی یەکەمی ریزبەندی کەمبکاتەوە بۆ یەک خاڵ
📌بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆی سەخت لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە خانەقین و شوان شاکر کچێک گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـی وت، لە رووداوەکەدا کچێکی 17 ساڵان گیانی لەدەستداوە.
📌ئیلهام ئەحمەد لەبەردەم ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا، وەک پەرلەمانتار سوێندنی یاسایی خوارد.
📌شاندی عێراق لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چوونە ئێران، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند، موحسین رەزایی بە باسم عەبودی، راوێژکاری ئاساشی نیشتمانیی عێراق وتووە، نابێت بیانییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوکاری ئابوری ئێران و عێراق دروست بکەن
📌ئاژانسی هەواڵی عێراقی: بەغدا و تاران تاوتوێی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی سنوورە هاوبەشەکان و رێگریکردن لە پێشێلکارییە ئەمنییەکان دەکەن.
📌راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەخت دەکاتەوە کە دەستوور رێگری دەکات لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان هەڕەشەکردن لە ئاسایشەکەیان.
📌بەرپرسێکی عێراق بە کەناڵی جەزیرەی راگەیاندووە، فیرقەی هەشت و 11ـی سوپای عێراق بڵاوەکردن بە هێزەکانیان لە چەندین ناوچەی کەرکوک فراوان دەکەن و ئامانج لێی جێگیرکردنییانە لە میحوەرە سنوورییەکانی کەرکوک لەگەڵ سلێمانی و نەینەوا و سەڵاحەدین
میدیای ئێرانی: موحسین ڕەزایی بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەخت لە پێویستیی ڕێگەنەدان بە لایەنە بیانییەکان دەکاتەوە کە کاریگەریی نەرێنی بخەنە سەر هاریکاریی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات.
📌گرژییە سەربازییەکانی نێوان سعودیە و حو*سییە*کانی یەمەن پەرەسەندنی نوێیان بەخۆوە بینی؛ حو*سییەکا*ن رایانگەیاند کە بە مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی ریاز، پاڵاوگەیەکی نەوت لە جازان و دوو وێستگەی کارەبا لە باشووری سعودیە.
📌هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سعودیە تێکشکاندنی مووشەکێکی بالیستییان لە ئاسمانی ریاز و دوو مووشەکی دیکەیان لە ناوچەی رۆژهەڵات راگەیاند، هاوکات وەک وەڵامێکی سەربازی، سعودیە سەکۆیەکی هەڵدانی مووشەک و چەند پێگەیەکی سەرەکیی حو*سییە*کانی لە پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەن بۆردومان کرد .
📌ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو بە توندی ئیدانەی ئەو کۆبوونەوە و چالاکییەی کرد کە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دژی بەحرەین بەڕێوەچوو، و بە سووکایەتی بۆ سەر سەرکردایەتی و دادگاکانی ئەو وڵاتە و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وەسفی کرد،ئامانجی سەرەکیی ئەم هەڵوێستە، پیشاندانی هاوسۆزی و پشتیوانیی تەواوی وڵاتانی کەنداوە بۆ سەروەریی بەحرەین، هاوکات فشارخستنە سەر دەسەڵاتدارانی لوبنانە بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە بەکارهێنانی خاکەکەیان وەک سەکۆیەک بۆ هاندان و هێرشکردنە سەر وڵاتانی کەنداو.
📌واشنتن پۆست: ئێران خزمەتگوزاریی ستارلینکی بەکارهێناوە بۆ یارمەتیدان لە ئەنجامدانی هێرشەکان بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
📌گادی ئایزنکۆت، ئەندامی ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل، داوای دانوستانی خێرا و جددی لە بنیامین نەتانیاهۆ دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی یەکگرتوویی نیشتمانی و ئامادەیی خۆی بۆ پێدانی باجی سیاسی لەو پێناوەدا دەردەبڕێت، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە تەنیا 24 کاتژمێریان لەبەردەمدایە تا جددیبوونی پارتی لیکود تاقی بکەنەوە، چونکە تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان بۆ سازشە گەورەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.