راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ:

“هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزەکەمان ئاساییە”

کوردستان جەلال

دەروازەی باشماخ هەواڵی راگرتنی جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری رەتدەکاتەوە و داوایەکیش لە هاوڵاتیان، گەشتیاران و بازرگانان دەکات.

دەروازەی باشماخ رایگەیاند، هاوڵاتیان، گەشتیاران و شۆفێر و بازرگانان ئاگادار دەکاتەوە کە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کراوەیە بۆ هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی و سەرجەم ئەو هەواڵانەی کە لەکۆمەڵێک پەیجی سێبەر و دوور لە ئەتەکێتی رۆژنامەوانی بەدرۆ دەخەینەوە و کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بنکەکانی شەو و رۆژ لە خزمەتی هاوڵاتیان و گەشتیاراندان.

دەشڵێت، هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە هەرکەناڵ و پەیجێک هەواڵی نادروست و ناڕاست بڵاو بکاتەوە ڕێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگرینە بەر و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

داوایەکیش دەکات و دەڵێت، داوا هاوڵاتیان و گەشتیاران و بازرگانان دەکەین بۆ راستی و دروستیی هەر هەواڵێک لەسەر مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ تەنها پشت ببەستن بە پەیجی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ.