لە کەلار

بەم شەوە ئۆتۆمبێل منداڵێکی کوشت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار، ئۆتۆمبێل منداڵێکی دوو ساڵان کرد بە ژێرەوە و لە رێگەی نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ژنێک بووە و بە پێی زانیارییەکانی 964 دراوسێ بوونە.

سامان عەلی وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، رووداوەکە نزیک کاتژمێر 10:20 خولەکی ئەمشەوی یەکشەممە روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ھۆندا تۆکسۆن بووە و منداڵێکی تەمەن نزیکەی دوو ساڵانی لە پێش دەرگای خۆیاندا کردووە بە ژێرەوە، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ژنەکە دراوسێ ماڵی منداڵەکەیە.

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار بە 964ـی وت، “منداڵەکە کە ھاتووەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

رووداوەکەی نزیک کەلار.. ئەوانەی گیانیان لەدەستدا گەیشت...

رووداوەکەی نزیک کەلار.. ئەوانەی گیانیان لەدەستدا گەیشتنە چوار