ئێستا لەوێ چی خۆشە؟

سەرماکەی پێنجوێن دەستیپێکرد

کامیار کەمال – پێنجوێن

خەریکە سەرما سەختەکە دەگاتە پێنجوێن، لە چەند رۆژی رابردوودا پلەی گەرمی 10 پلە دابەزیوە و شەپۆلێکی بارانبارینی چڕیش رووی تێکردووە.

پێنجوێن یەکێکە لە ناوچە ساردەکانی هەرێم و لە زستاناندا -10 پلەی سیلیزی تۆمار دەکات.

بەهادین حەسەن، بەڕێوەبوری بەشی کەشناسیی قەزای پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، “لە شەودا پلەکانی گەرما دەگاتە 4 پلەی سیلیزی و بە شێوەیەکی گشتی و نزمترین پلە لە نێوان 4 و 5 و 6ـدایە”.

لە بارەی بارانی 24 کاتژمێری رابردووەوە، بەڕێوەبەری بەشی کەشناسی قەزای پێنجوێن بۆ 964ـی خستەڕوو کە 4 ملم باران باریوە و کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ گەیشتوەتە 64 ملیم و نیو.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد