لە سلێمانی

185 هەزار هاوبەش لە رێگەی ئی پسوڵەەوە پارەی کارەبایان داوە

ئەحمەد مستەفا

کارەبای سلێمانی داتایەکی رایگەیاند و دەڵێ، ئامارەكانی كاروباری فرۆشتنی وزە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەریدەخەن پارەدانی كارەبا لە رێگەی جزدانەكانی كارتی بانكی روو لە زیادبوونە و گەیشتووەتە زیاتر لە 185 هەزار كەس.

لە ئامارەكه‌دا هاتووە، كە لە سەرەتای كەوتنەكاری ئاپی ئی پسوڵە کە لە سیستمەکانی مۆبایل بەردەستە، تا بەرواری 5.7.2026 زیاتر لە 185 هەزار و 822 هاوبەشی کارەبا لە رێگەی ئی پسوڵە پارەی كارەبایان داوە.

وەک کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8.7.2026 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، ئەم زیادبوونە و پارەدانی ئەلیكترۆنی ئاماژەیه‌ بۆ ئاشنابوونی هاوڵاتیان بە سوودەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی، كە تیایدا هاوڵاتیان كاتێكی زۆری بۆ دەگەڕێتەوە و پێویست ناكات سەردانی بنكەكان بكات بۆ پارەدان.

جێگەی ئاماژەیە، كاتێك هاوڵاتی لە رێگەی ئی پسوڵە پارەی كارەبا ده‌دات، هیچ بڕە پارەیەكی وەك “عمولە” حەقدەست لێ وەرناگیرێت.