دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە: ئەرشیف
لەسەر زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگری رێککەوتن
ترەمپ: وەک گەورەترین بەشداربووی دارایی و سەربازی لە ناتۆ دەمێنینەوە
شۆڕش قادری
سەرەڕای رەخنە بەردەوامەکانی لە ناتۆ، ترەمپ رایگەیاند، وەک گەورەترین بەشداربووی دارایی و سەربازی لە ناتۆ دەمێننەوە.
هەر ئێستا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ لە تورکیا وتارێک پێشکەش دەکات و دەڵێت، “ئەمریکا وەک گەورەترین بەشداربووی دارایی و سەربازی لە ناتۆدا دەمێنێتەوە”.
داوایشی کرد، هەرچی زووتر ئامێرەکانی بەرگری بەرهەم بهێنین و لەناو لوتکەکەش رێککەوتوون کە خەرجییەکانی بەرگری لە 2% بۆ 5% زیاد بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ بەردەوام رەخنەی لە بڕیارەکانی ناتۆ گرتووە و لەوانەش بەشداری نەکردنی لە شەڕی دژ بە ئێران.
ترەمپ جارێکی تر باسی ئێرانی کردەوە و وتی، “سوپای ئێرانمان لەناوبرد، 59 کەشتیمان نوقم کرد و سەدان فڕۆکە و ڕادار و سەرکردەکانیان لەناوبراون”.
دووپاتیشکردەوە، ئەو کارانەی ئێستا بەرامبەر ئێران دەیکەن، دەبوو 47 ساڵ لەمەوبەر بیانکردایە.