دیمەنێک لە کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی کە قەسابەکان سەرقاڵی کارکردن تیایدا _ وێنە: 964
ترس لە پێدانی هۆڕمۆن هەیە
پزیشکێک: ئەگەر حکومەتی عێراق گۆشت دابەش بکات پشکنینی بۆ دەکەین
964+
ئەحمەد مستەفا
پزیشکێکی ڤێتێرنەری دەڵێت، لە ئەگەری دابەشکردنی گۆشتی بەستوی حکومەتی فیدراڵی عێراق بەسەر هاوڵاتیاندا وەک بەشە خۆراکی مانگانە، پێویستە پشکنیکی هۆڕمۆنی ترینبڵۆن-ی بۆ بکرێت، کە قەدەغەیە بدرێت بە ئاژەڵ.
هۆڕمۆنی ترینبڵۆن، لە کێڵگە ئاژەڵدارییەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەی ماسولکە و خواستی لەوەڕ، دواتر بەدەستهێنانی کێش و قەڵەوکردنی ئاژەڵەکە.
دکتۆر شاڵاو عارف، پزیشکی ڤێتێرنەری و بەڕێوبەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی لە بارەی هۆرمۆنەکەوە ئەوەی بە 964 وت، ئەم هۆرمۆنە بەشێوەی پالێت، یاخود ژێر پێست دەدرێتە ئاژەڵ بەشێوەیەک بەهیواشی شی دەبێتەوە، بەم هۆکارەش بەکارهێنانی ئەم هۆرمۆنە مەترسیدارە، لە هەندێک وڵات سنوردار یان قەدەغەکرا، وە لەهەندێک وڵاتیش بەردەوام لە بەکارهێنانی.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی: بەکارهێنانی هۆڕمۆن درۆیەکی گەورەیە
ئەو پزیشکەی هۆشدارییەکی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە دەرئەنجامی پێدانی هۆرمۆنەکە و خواردنی گۆشتی ئاژەڵەکە لەلایەن مرۆڤەوە، دەبێت بە هۆکاری، “شێرپەنجەیی سنگ لە ژنان و شێرپەنجەی پرۆستات لەپیاواندا، هاوکات ئاستی زەخت و شەکرە بەرزدەکاتەوە دواتر کێشەیی نەخۆشیەکانی دڵ سەرهەڵدەدات، تا کاریگەری دروست کردن لە کۆئەندامی زاوزێی مرۆڤ”.
سێ رێگەی بۆ چارەسەر پێشنیار کرد:
– لەچوارچێوەی دەرکردنی یاسایی سەلامەتی گۆشت، بەکارهێنانی ئەم هۆرمۆنانە لە کێڵگە ئاژەڵداریەکان قەدەغە بکرێت.
– دامەزراندنی کوالیتی کۆنتڕۆڵ و پشکنینی گۆشتی بەستوو و کوشتاری کوشتارگەکان. تاکو لە ئەگەری بوونی هۆڕمۆنە زیانبەخشەکان، رێگە لە گەیشتنی بەبازاڕ و بەکارهێنانی بگیرێت.
-لە داهاتوودا لە رووی زانستی شیکاری بۆ بابەتی ئەگەری هێنانی گۆشتی بەستوی حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین، کە بەگوێرەی راگەیاندراوی فەرمی بەسەر هاووڵاتیان لەداهاتوودا دابەشی دەکەن.