لە قەزای رزگاری

لەخۆشی لەسێدارەدانی عەجاج هەموو گەڕەک بەیەکەوە نان دەخۆن

میلاد جەلال – گەرمیان

بەژن و پیاو و منداڵی گەڕەکەوە کۆبوونەتەوە لەخۆشی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاج کردوویانە بە جەژن و نانی ئێوارە پێکەوە دەخۆن.

دانیشتووانی گەڕەکێکی قەزای رزگاری ھەموویان کۆبونەتەوە و لە کۆڵان نانی ئێوارە ئامادە دەکەن .

کەسوکاری ئەنفالکراوانیش دەڵێن، دوای 38 ساڵ ئەمە یەکەمجارە بۆ یادی ئەنفال لەبری گریان و بێتاقەتی ئاھەنگ دەگێڕین.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر