ئێران بە تەمایە

مینەکانی گەرووی هورمز هەڵدەگیرێنەوە

ئەحمەد مستەفا

رۆژنامەیەکی ئێرانی، خاڵێکی رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران وەک سەرقاڵی بۆ تاوتوێکردنی کردنەوەی گەرووی هورمز ئاشکرادەکات، بۆ لابردنی مینە چێندراوەکانی دەریا لە گەرووەکەدا.

مەزەندە کراوە 30 رۆژی پێ بچێت، تەنیا کردنەوەی گەرووەکە.

رۆژنامەی نیکا-ی ئێرانی بە پشتبەست بە ژمارەیەک سەرچاوە دەڵێ، تاران لە ماوەی ئەو 30 رۆژەدا گەرووەکە لەو مینە دەریاییانە پاک دەکاتەوە کە پێشتر چاندوونی و واز لە سەپاندنی باجی نایاسایی تێپەڕبوون دەهێنێت.

ئەو سەرەدوانە لە کاتێکدایە، موجتەبا خامنەیی بەبۆنەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی حەجەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە ئەمڕۆ و وتی، کۆماری ئیسلامی ئێران بەپشتیوانی خودا و چەکی (الله اکبر) توانی شکست بە هێرشەکانی ئیسرائیل بهێنێت، زلـلەیەکی توندیشی لە ئەمریکای دەستدرێژیکار دا و نەیهێشت بە ئامانجەی بگات کە تەسلیمبوونی ئێران بوو.

ئەو ئاماژەی بەوەکردووە، تەمەنی ئیسرائیل لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و ئەمریکاش چیدی ئەو هێزەی نامێنێ کە لە ناوچەکە هەیبووە و رۆژ بەڕۆژ بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت.