بازرگانی بە رۆح
دایك و باوكێك سێ منداڵی خۆیان فرۆشتووه و ده‌ستگیر كران
964+
میلاد جه‌لال
له قه‌زای كه‌لار دایك و باوكێك سێ منداڵی خۆیان فرۆشتووه و ئێستا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراون.
دایك و باوكه‌كه چوار پێنج ساڵ ئه‌و كاره‌یان كردووه و ئێستا ئاشكرا بووه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك، كه منداڵی لێكڕیوون، سكاڵای تۆمار كردووه.
موقه‌ده‌م شاخه‌وان، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری رێكخراوه‌كان به 964ی وت، منداڵه‌كان له ته‌مه‌نی زۆر بچووكه‌وه فرۆشراون و ئێستا نازانن ئه‌و دوو كه‌سه دایك و باوكیانن و تهسكهرهیان به ناوی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه پێیان فرۆشتوون.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا