لە نەخۆشخانەی مەمک لە سلێمانی

مانگی رابردوو یەک حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک دیاری کراوە

964+

پێشەوا محەمەد

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاندووە، لە ماوەی مانگێدا هەزار و 177 نەخۆش سەردانی کلینکی مەمکیان کردووە و لەو رێژەیە تەنیا یەک نەخۆشیان شێرپەنجەی مەمکی هەبووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری یەک مانگی کلینکی چارەسەری نەخۆشییەکانی مەمکی سلێمانییان بڵاوکردەوە، ئامارەکە لە 1 تا 31.10.2023 بووە، لەو رێژەیە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، 412 نەخۆشیان نوێ بوون، ئەوانەی دیکە پێشتر تۆمار کراون و سەردانیان هەبووە.

لەو هەزار و 177 نەخۆشە، تەنیا یەک حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراوە، 249 حاڵەت بەهۆی بوونی ئازار و 34 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

هەروەها 308 تیشک گیراوە و 139 سۆنەریش ئەنجام دراوە.

نەخۆشخانەکە دەوامی ئێوارانیشی تێدایە و کلینیکەکە ئێواران 20 بۆ 25 نەخۆش دەبینێت.

دەبێت ژنان لە چ کاتێکدا ئەشیعە بۆ مەمکیان بگرن؟

دەبێت ژنان لە چ کاتێکدا ئەشیعە بۆ مەمکیان بگرن؟