زیادکردنی رێژەی سەوزایی
لەناو سەنتەری دهۆک بە درێژایی 8 کیلۆمەتر 1000 دار “توو” چێندران
964+
فەرهاد حەسەن
سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک دەستیکردووە بە چاندنی داری توو لەناو سەنتەری پارێزگا و دەڵێت، هەڵمەتەکەیان بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزاییە.
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی سەر بە شارەوانی، لە رێگەی تیمەکانییەوە ئەم کارە ئەنجام دەدات و تەنیا ئەمڕۆ چوارشەممە توانیویانە بە درێژایی هەشت کیلۆمەتر هەزار دار “توو” بچێنن.
ئاماژە بەوەکراوە هەڵمەتی چاندنی دارەکان لە هەردوو لای جووتسایدی ژووری بازرگانی تاوەکو شەقامی زانکۆی دهۆك، ئەنجام دراوە.
دەشڵێت ئەو کارەی کردوویانە بۆ پاراستنی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی ناوەندێکی گشتیی لە سەنتەری پارێزگا و زیادکردنی رێژەی سەوزاییە.