82 رۆڵەی ئەنفالن
زەوی جوتیارێک لە تۆپزاوە گۆڕی بە کۆمەڵی کوردان دەرچووە
964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک
مەینەتییەکانی کورد تەواو نابێت، 38 ساڵ لەمەوبەر 82 رۆڵەی ئەنفال لە نێوان گوندی تۆپزاوە و ناحیەی یایچی گولەباران کراون و لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ نێژراون، بە رێکەوت جوتیارێک لە کاتی کێڵانی زەوییەکەی دۆزییەوە.
ساتع کەرکوکی دانیشتوی گوندی تۆپزاوە بە 964ـی وت، لە ساڵی 2005 جوتیارێک لە کاتی کێڵانی زەوییەکەی گۆڕەکە دەدۆزرێتەوە پاشان، لە لایەن رێکخراوی مانگی سوری عێراقی و ئیدارەی کەرکوک هێنراون لە گۆڕستانی تۆپزاوە نێژراون، بەڵام بەداخەوە تاکو ئێسا پشکنینی DNAیان بۆ نەکراوە.
رێکخراوی ئایدیا بۆ جینۆساید و ئەنفال هەوڵیانداوە بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتێک بۆ قوربانیانی ئەنفال لەو شوێنەدا، چونکە خەریکە بەرەو لەناوچوون دەچێت کە بە قسەی سەرۆکی رێکخراوەکە دەستی لە پشتەوەیە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح