نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
بەرزە
نرخى نەوت سەروو 107 دۆلارە
وریا فەتاح
نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێک لەسەروو 107 دۆلارەوە مامەڵەی پێودەکرێت.
ئهمڕۆ دووشەممە 27.4.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 107 دۆلار و 1 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی 1.65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتى سووکی تێکساس، بە 95 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
وەزعی گەرووی هورمز بووەتە گرێکوێرەیەکی جیهانی و تادێت زیاتر ئاڵۆز دەبێت، گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانیش بەردەوامە و دەکرێت لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک لەو پرسەدا نرخی نەوت بەرز و نزمی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت
.
دانوستانەکانى ئەمریکا و ئێرانیش تا ئێستا هیچى دیار نییە، ئەگەر تا سبەى سەرەداوێکى نوێ بۆ دانیشتن دەرنەکەوێ، ئەگەر هەیە گرژییەکان زیاتر ببن.