لەلایەن کەسانی نادیار
لە شارباژێڕ دارێکی تەمەن 60 ساڵ سووتێندراوە
964+
فەرهاد حەسەن
لە سنووری شارباژێڕ لەلایەن کەسانی نادیار دارێکی جۆری بەڕو سووتێندراوە، سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەیی دەچێتە شوێنی دارەکە و تێبینی ئەوەداکات کە دارەکە بەتەمەنە و نزیکی 60 ساڵ دەبێت.
وەکو دەردەکەوێت ئاگر لە ناوقەدی دارەکە کراوەتەوە و سووتێندراوە بەسێکی زۆری بووەتە خەڵوز، دوو لکی ئەستووری دارەکە هەر بە هۆی سووتانەوە لێکراونەتەوە و لار راستی دارەکە لەسەر بەردێک داندراون و بەشێکی ئەو گەلایانەی بە دارەکەشەوە ماون بەهۆی سووتانەکە بەرەو وشکبوون دەچن.
مەعروف مەجید لە تەنیشت دارەکە وەستاوە و دیمەنێکی بۆ 964 تۆمارکردووە و دەڵێت، نازاندرێت بۆچی ئەم کارە کراوە بەڵام دەڵێت “ئەوەی ئەم کارەی کردووە مرۆڤێکی ترسنۆک بووە”.
داواکارە لە هاوڵاتیان بەتایبەتیش ئەوانەی بۆ بە هەر مەنەستێک دەچنە ناو سروشت ژینگە بپارێزن.