روونکردنەوە دەدرێ

پرۆژەی رووناکی لە چەمچەماڵ دەستی پێنەکردووە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەردەڵان محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای چەمچەماڵ راگەیاند، تا ئێستا چەمچەماڵ داخلی پرۆژەی رووناکی نەبووە، بۆ ئەو قۆناغە کۆمەڵێک هەنگاو ماوە.

وەک باسی کردووە، لەوانە چاکسازی محاویلەکان کە تائێستا دەستی پێنەکردووە، هەروەها بەستنی سمارت میتەر بۆ ئەو ماڵانەی کە بۆیان نەبەستراوە.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای قەزاکە وەک روونکردنەوە بە پێگەی فەڕمی قایمقامیەتی چەمچەماڵی وتووە، لە چەمچەماڵ تەنیا پرۆژەی تۆمارکردن و ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ بەشدارییان لە پرۆژەکە ئەنجام دراوە.

بەڵام، وەک ئاماژەی پێ کردووە تا جێەجێکردنی ئەو دوو قۆناغەی کە سیانەی محاویلە و بەستنی سمارت میتەر بۆ ماڵەکانە پرۆژەی رووناکی دەست بەکار نابێت.

هاوڵاتیانی چەمچەماڵ داوای راگرتنی پڕۆژەی رووناکی دەکە...

هاوڵاتیانی چەمچەماڵ داوای راگرتنی پڕۆژەی رووناکی دەکەن