برینداریش هەیە
له رووداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك گیانی له ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له رووداوێكی هاتوچۆدا له رێگه‌ی چۆمان – حاجی ئۆمه‌ران، كه‌سێك گیانی له ده‌ست دا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه رووداوێکی ھاتوچۆ لە رێگەی چۆمان – حاجی ئۆمەران روویداوه و به‌م هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له ده‌ست دا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
رووداوه‌كه وه‌ك سه‌رچاوه‌كه باسی كردووه، لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا کامیری و ترێلە ئیسکانیایهك بوو، كه ترێله‌كه ئێرانییه، له ئه‌نجامیشدا شۆفێری تۆیۆتا کامیرییهكه گیانی لەدەست دا، هەروەها کەسێکیش بریندار بوو.