300 کاندید دوورخرانەوە

سبەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

964+

ژووری هەواڵ

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، سبەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق دەستپێدەکات و 45 رۆژ بەردەوام دەبێت.

بڕیارە سبەی چوارشەممە 1.11.2023، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لیژنەی چاودێری دروست بکات و لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان، چاودێری شێوازی بانگەشەکە دەکەن.

سزای ئەو کاندیدانەی کە سەرپێچی رێنماییەکانی کۆمسیۆن دەکەن، لە 250 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا 50 ملیۆن دینار، لە خراپترین باریشدا، دوورخستنەوەی کاندید دەگرێتەوە.

نزیکەی شەش هەزار کاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 35 هاوپەیمانی و 29 حزب خۆیان کاندید کردووە.

بە هۆکارەکانی نەبوونی مەرجی خۆکاندیدکردن، تیرۆر، دۆسیەی دەستپاکی و چەند هۆکارێکی دیکە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 300 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی رەتکردووەتەوە.

300 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخرانەو...

300 کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوورخرانەوە