لە پیرەمەگرونیش داری بەڕوو بڕدراون
لە شارەزوور چوار سەرپێچیکار لەسەر بیرلێدان دەستگیرکران
964+
فەرهاد حەسەن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دوو هەواڵی سەرپێچیکردنی لە دوو شوێنی جیاوازی پارێزگاکەی بڵاویکردەوە، یەکەمیان لێدانی بیر بە نایاسایی و دووەمیشیان بڕینی چەند دارێکی بەڕووە.
دواى وەرگرتنى زانیاری مەفرەزەیەکی هاوبەشیان لە شارەزوور و زەڕایەن توانیویانە لە سنورى ئۆردوگاى نەسر دەست بەسەر ئامێرێکى بیرهەڵکەندن دا بگرن و چوار سەرپێچیکار لە شوێنەکە دەستگیر بکەن .
دەشڵێت، پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان رێکخستووە بەمەبەستى وەرگرتنى رێکارى یاسایی لەلایەن دادوەرى لێکۆڵینەوە.
لەلایەکی دیکەش مەفرەزەیەکی بنکەی پیرەمەگرون لەسنوری گوندی زێوێ دەستیان بەسەر پێنج دار بەڕووی بڕاودا گرت، بەڵام دەڵێت سەرپێچیکار نادیارە بەدوداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی