خۆبەخشانی شار ئەو کارە دەکەن

کۆبانێ قوتابخانەکانی پاک دەکاتەوە و خۆی بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادە دەکات

فەرهاد حەسەن

دانیشتووانی شاری کۆبانێ، بە بەشداریی سەدان کەس و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ پاککردنەوەی قوتابخانەکان دەستپێکرد، تاوەکو ژینگەیەکی گونجاو بۆ دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2026 -2027 فەراهەم بکەن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، هەڵمەتەکە دوو رۆژ پێش ئێستا راگەیەندرا بوو، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە بە شێوەیەکی کرداری دەستیپێکرد، بەپێی ئەو پلانەی دایانناوە، رۆژانە پێنج قوتابخانە بە تەواوی پاک دەکەنەوە.

ئەو قوتابخانانەی ئەمڕۆ لە قۆناغی یەکەم پاک کراونەتەوە، بریتیین لە قوتابخانەکانی شەهید هۆگر، شەهید سەیدۆ، شەهید پەروین، شەهید دیجلە فورات و  قوتابخانەی شەهید سەرهەد.

بڕیار وایە ئەم هەڵمەتە بەردەوام بێت تاوەکو تەواوی قوتابخانەکان پاک دەکرێنەوە، رێکخەرانی هەڵمەتەکەش ئاماژەیان بەوە کردووە کە دوای تەواوبوونی کارەکانی ناو قوتابخانەکان، خۆبەخشان دەستدەکەن بە پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی ناو شاری کۆبانێ.