تیروپشکیان بۆدەکرێت

ناونوسین بۆ حەجی کەسوکاری شەهیدانی راپەڕین دەستیپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی راپەڕین رایگەیاند، تاوەکو 20 رۆژی دیکە کەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەتوانن ناویان بنوسن بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

رێکەوتی 17.11.2023 دوا وادەیە بۆ ناونوسین و بەشێوەی تیروپشک حاجیان هەڵدەبژێردرێن.

پێویستە خوازیاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شه هیدان و ئەنفالكراوانی راپەڕین بکەن بۆ ناونوسین.

تێچووی حەج لە ئەستۆی ئەو کەسەیە کە ناوی دەردەچێت، واتە وەزارەتی شەهیدان هیچ پارەیەک خەرج ناکات و بۆ کەسوکاری پلەیەکی شەهید دەبێت (دایک و باوک، خوشک و برا، کوڕ و کچ و هاوسەر) .

تەنها بۆ کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید (کیمیاباران) و شەهیدانی دەستی تیرۆر و شەهیدانی دەستی داعش دەبێت، شەهیدی هاوڵاتی ناگرێتەوە.

کەی تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئەنجامدەدرێت؟

کەی تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئەنجامدەدرێت؟