رەشەبا گەورەترى کردووە

ئاگرێکى گەورە لە کارگەیەکى رۆن کەوتووەتەوە

کاردۆست حوسێن- کەرکوک

لەسەر رێگاى هەولێر کەرکوک، ئاگرێکى گەورە لە کارگەیەکى رۆنى ئۆتۆمبێل کەوتووەتەوە و بەهۆى رەشەبان ئاگرەکە زیاتر تەشەنەى کردووە.

ئاگرەکە بە شێوەیەکى دووکەڵى رەش ئاسمانى شوێنەکەى داپۆشیوە و بەهۆیەوە هاتوچۆ لە شەقامى سەرەکى هەولێر بۆ کەرکوکن پەکى کەوتووە.

لە دەورووبەرى ئەو کارگەیە، چەندین پێشەنگاى ئۆتۆمبێل هەن و مەترسى لەسەر ئەوانیش دروست بووە، هەرچەندە تیمەکان سەرقاڵى کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەن، بەڵام بوونى بایەکى بەهێز، کارەکەى قورسکردووە و ئاگرەکەشى گەورەتر کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح