70 گوندی هەیە
قەزای ماوەت بێ ناحیەیە
964+
پێشەوا محەمەد
قەزای ماوەت لە شارباژێڕ هیچ ناحیەیەکی نییە، قایمقامی قەزاکە دەڵێت، یەک ناحیەیان هەیە بەڵام لە نێوان ئەوان و قەزایەکی دیکەدا بووەتە ناحیەی جێناکۆک.
ئەو ناحیەیە گاپیڵۆنە، کە هەم چوارتا و هەم ماوەت بە ناحیەی ناو سنووری قەزاکەی خۆیانی دەزانن.
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە 964ـی راگەیاند، قەیرانی دارایی هۆکاری سەرەکی بووە، کە نەیانتوانیوە رەزامەندی بەدەست بهێنن بۆ داننان بە چەند ناحیەیەکی سنوورەکەیاندا.
وتیشی، “ئێمە مەرزمان نییە و هیچ بەنداوێکیش لە سنوورەکەماندا نییە، سنوورەکەش بەردەوام لە چۆڵبوونێکی مەترسیداردایە و ئەوەش هۆکاری دیکەیە قەزاکەمان بێ ناحیە ماوەتەوە”.
قەزای ماوەت 70 گوند لەخۆ دەگرێت.
“بەردەوام هەوڵمانداوە کە چەند ناحیەیەک بۆ سەر قەزاکەمان پەسەند بکرێن، بەڵام هەر چاوەڕێین و دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەبێت چاوەڕێ بین، تا پێکهێنانی ئەنجومەنی نوێ”، ئەوەش قسەی کامەران حەسەنە.