مەترسییەکانی جگەری خراپ بوو چین؟
بازاڕی رانیە لە 397 پارچە جگەری خراپ پاککرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، لەنێو مارکێت و بەڕاد و لەلای دەستگێڕەکانی رانیە، نزیکەی 400 پارچە جگەری قەدەغەکراو دۆزراوەتەوە و دەستیبەسەردا گیراوە.
جگەرەکان 397 پارچەن و بە دوو جۆر قورسایی لەنێو پاکەت نراون، کێشی بەشێکیان 400 گرامن و بەشەکەی دیکەشی 450 گرام.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.10.2023، قایمقامیەتی قەزای رانیە رایگەیاند، ئەو جگەرە لە گەڕەکی راپەڕین دەستبەسەردا گیراوە و شیاوی خواردن نیە و تەندروست نییە.
قایمقامیەتی رانیە دەشڵێت، بەمەبەستی پاراستنی گیان و تەندروستی هاوڵاتیان هەڵمەتەکەمان بەردەوام دەبێت تاوەکو بنبڕکردنی لە بەڕاد و مارکێت و دەسگێڕەکان کە بەشێوەی نایاسایی بە بازاڕخستنی بۆ دەکرێت.
لە هەولێر دوو بارهەڵگر جگەری قەدەغەکراو گیران
“جگەری بەستوی هاوردە گونجاو و تەندروست نییە، چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک باردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت. رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە، لەلایەکی دیکەوە بۆ ئەو کەسانەش زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنیان هەیە”، قایمقامیەتی رانیە وا دەڵێت.